خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بیات درا به ئالیس مۆنرۆ

به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵنێرییه‌کان چه‌ند خوله‌کێک له‌مه‌وبه‌ر ئاکادێمی نۆبێل ڕایگه‌یاند خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بیاتی ساڵی ۲۰۱۳ درا به خاتوو ئالیس مۆنرۆ، نووسه‌ری کانادایی. ئالیس مۆنرۆ له‌دایکبووی ۱۹۳۱ه. پسپۆرییه‌که‌ی برێتییه له کورته چیرۆک. هێندێک له ڕه‌خنه‌گران له‌گه‌ڵ چیخۆفیان به‌راورد کردووه. چه‌ند به‌رهه‌مێکی هه‌تا ئێستا وه‌رگێڕدراون بۆ سه‌رزمانی فارسی. له‌وانه "روئیای مادرم" له‌لایه‌ن خانمه ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی ته‌رانه عهلیدووستیهوه کراوه به فارسی. کۆمه‌ڵه چیرۆکی "فرار" موژده ده‌قیقی وه‌ریگێڕاوه. "دستمایهها" له لایه‌ن مه‌رزییه ستوودهوه وه‌رگێڕدراوه و "دورنمای کاسل راکیش" زه‌هرا نهیچین وه‌ری گێڕاوه.
برچسب:
نویسنده: negar